مەتەڵی بەدەورە
Appearance
(١) | |
سێ بەردە و بەرد نییە | بێ ڕەقە و بۆ تەور نییە |
گیا خۆریشە و کەر نییە | هێلکەکەرە و مر نییە |
(٢) | |
زیندوو هات بە فێڵ مردوویەکی ناشت | بەری دارەکەی ئادەمی لێ ناشت |
زیندوو بۆ خواردن هاتە سەر مردوو | مردوو هەڵبەزی، زیندوو پێوە بوو |
(٣) | |
خشتە کونێکە چل مەن باریە | بۆ خۆی بێ گیانە و گیاندار سواریە |
گیاندار بەوەوە توانای غاریە | ئەگەر ئەو نەبێ دەردی کاریە |
(٤) | |
بیرێکی جاوین، گوریسی دارین | دۆڵچەکەی قوڕین، سەر و مل ڕەنگین |
ئێمە لەجێی ئاو ئاگری ئەدەین | ئەویش دووکەڵمان ئەدا لەبەر قین |
(٥) | |
پیاوێک مرد گەلێک موڵک و ماڵی بوو | بەشە میراتی کەوتبووە بەر دوو |
یەکێک مامی بوو ئەوی تریان خاڵ | خاڵ کوڕی مام بوو مامیش کوڕی خاڵ |
ئەم خاڵ و مامە عەقڵ نایگرێ | بزانین ئێرسیان چۆن لێ بەش ئەکرێ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|