مەتەڵ (II)
Appearance
ئەم مەتەڵەمان نەختێک گرانە | لەقینی ئەوەی وتیان ئاسانە |
زبانزەدێکی کوردی پەتییە | لەجێی پاساری ئەم پێنج پیتیە |
هەرچی ئەنووسین کوردی پەتییە | با پێمان بڵێن پەتی و پەتییە |
یەکەم و دووهەم لەلەی ژمارە | لە خوار پێپیلکە سەدا بنوارە |
وەریگێڕیەوە پارچەیی لەشتە | کە ئەوەت لێ بڕا، گریانە بەشتە |
سێهەم بخەرە ناو دوو و یەکەوە | بۆ جل و ڕاخەر نەنگە پێکەوە |
کە سەری نەبێ کونی تێ دەبێ | ڕیسی جۆڵای پێ جێبەجێ ئەبێ |
یەک و سێ بڵێ عەزیز بەو وڵاخ | کاتێکت زانی چوو بۆ ئابلاخ |
یەک و دوو و پێنجی جەرگەی زستانە | لەگەڵ پەیدا بوو چلە بەندانە |
دووخاڵی نەبێت ئێنجا دەعبایە | پیاوخۆری شەتی خواری بەغدایە |
کێ هەڵیبێنێ ئەمجارە بە خوا | وێنەی شیرینی سجووقێک ئەخوا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|