مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری
Appearance
مەربووتە حەیاتم بە بیارە و بە دیاری | خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی قوتبی مەداری |
ئەم کاولە دونیایە لە نەو زێڕ و زەبەر بێ | پاش ئەحمەدی موختار و ئەبووبەکر و سێ یاری |
فارۆقی زەمان حەزرەتی نائیبی شێخ عوسمان | واسڵ بوو بە دەرگاهی کەرەم، ڕەحمەتی باری |
ئەم حوجرەیە کە جێی تەوافگەهی حەزرەتی شێخە | یەکسەر هەموو ئەنوارە چ سەقف و چ کەناری |
هەردەم بۆ تەوافی، جەمعی مەلەک دێن | خاڵی نییە یەک ئانێ، نە حوجرە و نە حەساری |
ئەم حوجرە لە حەرەمدا تەوافی بۆ نییە هەرگیز | مەجمووعی مەلائیکە هەموو بۆتە زەواری |
حاجی وەرە ئەم قاپییە گەر تالیبی دینی | سەد حەج و دووسەد عومرە تەوافێکی مەزاری |
سەد شوکری خوا لازمە بۆ جەمعی موریدان | خاڵی نییە جێگەیی، وەک ئابادی دیاری |
ئەی نەجمی هونەر، مەزهەری حەق و مەهـ و خورشید | لازم نییە وەسفت، لە هەموو لاوە دیاری |
گەر تالیبی یاری سا ڕوو بکە خورشید | ئەی خالیدی بێچارە تۆ بەم دەردە دووچاری |
تا تۆزی دەری قاپییەکەی نەیکەیە چاوت | ئەم کێوە کە کانی حەسەدە، ناکرێ چاری |
فیکرت کە لە ڕێی باری حەسەد ڕێ ڕم و شێرە | بێ خاوەنە، بێ ڕێگە، لە شەیتانە سواری |
ئەی قافڵە سالار، وەی ئافەتی مەهـ و خورشید | تۆ مەرقەدی گەیلانی و پیرانی بوخاری |
ڕەحمێ بکە بەم تاهیری بێچارەیی مسکین | مەهجووری دڵی، وا لە دونیادا بێزاری |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |