Jump to content

مەریوانم

From Wikisource
مەریوانم (1950)
by قانع
307293مەریوانم1950قانع
مەریوانە مەکانی مەهروخانە مەریوانە وەکوو باخی جینانە
مەریوانە بەهەشتی ڕووی زەمینە مەریوانە کە نایابی جیهانە
برا سەر چەشمەکەی وەک سەلسەبیلە بە عەینی خاکەکەی فەردی زەمانە
لەناو ئەو دەشتەدا گۆلی زرێبار نموونەی چاوی لیلی عاشقانە
هەوایێ موعتەدیل، کوێستانی پڕ گوڵ بەمل باقی وڵاتا، ئاسمانە
بەهەشتە ئاو و خاک و باو و ئەرزی کچانی حور و کوڕ غیلمانیانە
ئەمە زۆر فەخرە بۆ خاکی مەریوان موئەڕیخان ئەڵێن جێی ئاردەڵانە
ئەمیر حەمزە و هەڵۆ خان و قوباد بەگ یەکا یەک جێگە دەسیان تیا نیشانە
جەنابی ناری فەرمووی خاکی ئێمە قەدیم تا ئیسە جێگەی شاعیرانە
خەیاڵی و شێخ سەعید و خاتوو خورشید مەلا ئابی کە شیعری چەن جوانە
فەریق و ناری هەر دوو بەحری عیلمن لە گشت لایەک هونەرهایان عەیانە
بە فارسی و عارەبی و کوردی و تورکی بە چوار زمانە ئەدەبیاتیان عەیانە
لە قەڕنی پیشوا کاری مەریوان موحەققەق خارجی شەرح و بەیانە
زمان کوا قووەتی شەرحی ئەدا کا قەڵەم کەی قابلی ئەو داستانە
بە هیچ قانع هەموو وەسف و سەناکەت کە ئێستە مەنزڵی بێگانەکانە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).