مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم
Appearance
مەستی قەدەحی بادەیی زیبا سەنەمێکم | هەر لەحزە لە نەشئەی لەبی، وەک جامی جەمێکم |
ساتێ کە فروغی مەهی دیداری نەبینم | ئەوساتە مەپرسە؛ کە قەرینی چ خەمێکم |
تا دانەنرێ، غەیری لەسەر مە، کەفی «پا» کەی | هەر تاوە، وەکو سایە، لە بن هەر قەدەمێکم |
قەت نەبووە شەوێکی بەخەمی کۆنەوە بنووم | هەر سوبحدەم ئازوردەیی تازە ستەمێکم |
هێندەی خەم و چین خستە سەری یەک، خەمی گێسوو | نازانم ئەوێستاکە لە بەندی چ خەمێکم |
گەنجێکە خوداداوە، بەوی حوسنی جیهانگیر | بەو گەنجە، ئەمن چاوەنواڕی کەرەمێکم |
گەر حاڵی ئەدەب بێت و بپرسن لە فیراقت | ماوم؛ کەم و بێشێکی، بەڵا: کە العَدَمێکم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|