مەلای زانا
Appearance
ئەم شەرعە کە بەرپایە، هەمووی کاری مەلایە | ئەم دینە کە وا ماوە، لە ڕەفتاری مەلایە |
ئەم ڕەونەقی ئیمانە، کە وا ماوە لە نێو کورد | پاکی هونەر و کۆششی ئەفکاری مەلایە |
ڕەحم و دڵی موئمین، کە ئەگەر مەیلی بە دینە | نەشئەی فەرەح ئەنگیزە، لە گوفتاری مەلایە |
بۆ ناسینی ئیمانە مەلا عومری ئەکا سەرف | ئایاتی خوا فاشی لە ئەتهاری مەلایە |
بڕوانە لە بۆ بەرزیی وەتەن «محەممەد»ی تەدریس | پڕ قیمەت و بێ باجە، لە بەر باری مەلایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|