مەمکوژە جانا بە هیجران ئەی جەفاکارم وەرە
Appearance
مەمکوژە جانا بە هیجران، ئەی جەفاکارم وەرە | تاب و تاقەت چوو بە جارێ، یاری خەمخوارم وەرە |
بۆچ ئەوەندە ئارەزووت بۆ قەتڵی ئەم بێچارە زار | کوشتنی ئاشق دریغ مەفەرموو، سەردارم وەرە |
بولبولی زارم دەناڵم، قەقنەسم ئاگر بە جان | گا دەگریێم، گا دەسووتێم، یاری غەددارم وەرە |
خاڵی کوڵمت هەر وەکوو فلفل ئەسووتێنێ دڵم | کەس نییە دەردم دەوا کا، تۆ بە هاوارم وەرە |
دڵ لە دووریت ئاگری گرت بەسیە یاری نازەنین | تۆی عەلاجی دەردی تاهیر زوو بە هاوارم وەرە |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |