مەی لەبەر دەم بێ کە ئیمرۆ عادەتێکی جارییە
Appearance
مەی لەبەر دەم بێ کە ئیمرۆ عادەتێکی جارییە | عادەتی چی؟ موئنسی چی؟ پیشەیی بێ کارییە |
جامی یێکەم فڕ ئەکەیت تۆ هەستی دڵشادی دەکەی | شاد و نۆشی چی بێ یاران... عیللەتێکی سارییە |
عیللەتی سیحەت ئەبا، غارەتگەرێکە، نیگبەتە | لازمە تەسلیمی کەی، تەسلیمی کەی، ناچارییە |
هەر کەسێ ئیدمانی مەی کرد خۆی ئەخاتە داوەکەی | ئاخری هەر ڕەنجەڕۆیە هەم لە عیزەت عارییە |
فەرقی ئینسان و وڵاغ ئەندیشەیە، ئەندیشەیە | بۆ نەمامی عەقل و ئیدراک مەی دزێکی کارییە |
چەند کەسێکم من ئەناسین خاوەنی جاهـ و شەرەف | ئێستە مەنکووبی شەرابن پیشەیان غەمخواریە |
سیححەت و ماڵ و شەرەف ڕۆیی لە باجی بادەیان | عەیش و نۆش هەر زیللەتە تا ئاخیرەت یەکجارییە |
ئەی نەکەی گیانە بنۆشی ئەم ئەداتەی موخریبە | چونکە ناوی خۆش و کاری عەینی ژاری مارییە |
کەرکووک
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|