نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە
Appearance
نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە | ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە |
پێم مەڵێن ڕیست وەک خوری خاوە | کوێر هەتا دەمرێ بە هیوای چاوە |
ژوور دووکەڵی بوو ڕاکە دەرەوە | چاوی ڕەشی خۆت کاڵ مەکەرەوە |
پیاوان هێند ڕیشیان تاشی تاسولووس | وا لە تورکییە ژن بوون بە مەبعووس |
بەخۆت بنازی کارت لە دوایە | بە مێردی نییە دەڵێن بە خوایە |
مەتەڵیان پرسی نەم زانی کامە | سەری حەوت لەشکەر ژێری شانامە |
دەندووک درێژە و ماسیگر نییە | هێلکەکەریشە کەچی مر نییە |
ڕەمەزان سێ تەونی لێ گرتووینە دار | حەوترنگێلی و قومار و خومار |
دز و خاوەن ماڵ کردەیان یەک خەن | بە کونەبانا گاجووت سەردەخەن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 423
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|