نازانم خۆم چیم!
Appearance
خەتای بەختە کە من دێوانە کارم | ئەگەرنا، بەش بە هاڵم هۆشیارم |
بە قوربانت نەبم، ئەی چەرخی سەر شێت | دە بۆ یاوەر نەبووی جارێ بە کارم؟ |
ئەگەر مورغم پەڕ و باڵم لە کوێیە؟ | ئەگەر وەحشیم لە کوێیە میرغوزارم؟ |
ئەگەر بەردم چلۆن هەر شەو لە لایێ؟ | ئەگەر دارم لە کوێیە بەرگ و بارم؟ |
ئەگەر ئینسانم ئەی چەرخی جگەرسۆز | ئیتر ڕەحمت ببێ بۆ حاڵی زارم! |
ئەوا عومرم لە چل دوانی زیادە | نەبوو جارێ ببیتە خەمگوسارم |
کە من مردم لە پاش مردن ئەڵێن پێم | ئەسەف بۆ قانعی شیرین نگارم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|