Jump to content

ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان

From Wikisource
ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان (1950)
by پیرەمێرد
305463ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان1950پیرەمێرد
ناوێرن بڵێین پەندی پێشینان لە ترسا ئەڵێین: چیرۆکەی ژنان
خاتووزەمهەریر شینی چلەی کرد ئەویش لە پاش ئەو زوو تەشریفی برد
ئینجا کەوتینە بورجی پیرەژن مەکری پیرێژن ڕێوی کردە کون
بەفر و هەڵەکۆک بە بای نهێنی لە لای چەرخی پیر کەوتنە خوازبێنی
کەچی بەفرەکە زوو تووایەوە شایی ئەو جووتەش هەروا مایەوە
هەرچەند لە تاسەی دووری نەورۆزا بە گڕی بێ گڕ دل هەڵپڕووزا
بەڵام قەید ناکا خۆ هەر بارانە نیسان سەیرانی گردی یارانە
«پواسان داوریل» ئەوا هاتەوە خومی جوولەکەیش شێواوەتەوە
هەردووکیان ئێستا برەویان کەمە وەک نەورۆزێکە کەوتبێتە شەمە
پێش نیسان هێندە درۆ کراوە هەمانە تڕی وای تیا نەماوە
سێ شەش دوو لاقی قورسی شکاوە شەشەکەی تری بۆ خۆشی ماوە
کنگری دەشت و شاخ پێگەییوە دنیا بۆ ئێمە ماستی مەییوە
دۆ هات برەوی ماستاو نەماوە تەشی رستنیش وەک ڕیسی خاوە
«بسم اللە» مان کرد بە دڵێکی ساف جنۆکە هەموو ڕوویان کردە قاف
هێشتا نەمردووم نەیان ناومە گۆڕ پێم ئەڵێن: مردووی بەشی زیندە خۆر
تێنەگیشتم بە کێیان زانیم ڕەنگە وا بزانن کە کوڵەنانیم

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 560 و 165
1939/03/30


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).