Jump to content

ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ

From Wikisource
ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ (1950)
by پیرەمێرد
305523ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ1950پیرەمێرد
ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ زوڵمی ڕۆژ ماڵی ماڵدار ئەڕمێنێ
هەناسە و زۆردار بەفر و هەتاوە باوجود ئێستا باوەڕ نەماوە
دەستی دز بڕین باو بوو تا دوێنێ ئێستا دەستی دز گورز ئەوەشێنێ
خۆ بابی بابی نەما لەم شارە کەچی دەبینم کەر سواری سوارە
کەرەکەی عوزێر تەنها دەزەڕێ کەڕەشێخ زۆرجار لە ژن دەپەڕێ
جاران ڕێی بەغدا ئەمەندە دوور بوو مەسەلی چوونی بەغدا مەشهوور بوو
ئێستا کە «تەرەن» ڕێی کرایەوە ئەو مەسەلەیە وەرگەڕایەوە
خورمای کوردکوژە ناوی گۆڕاوە بەو ناوبردنەیش باوی نەماوە
ئەوەتی پردی زنجیر نەماوە دیجلە بەهاران شێتێ تەواوە
هەر بەو شێتییە کە کەف دەچێنێ ئەترسم ڕۆژێ بمانخنکێنێ
خورما و پڕتەقاڵ لە بەغداوە دێ لێرەوە ترێ و هەرمێی بۆ دەچێ
هەر دوولا بۆ یەک دیاری دەنێرین بۆیە بە خۆشی ڕادەبوێرین
ناچارین هیچمان بێ یەک هەڵناکەین لەگەڵ یەک پاک بین، هەر ڕوو لە چاکەین
دوو دەست یەککەون هێزیان پێکبێنن ڕەگی درەختیش لەبن دەردێنن

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 611
1940/11/18


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).