ناڵەی پیری پیران (II)
Appearance
ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی | ئەلەکتریکی تەلی بینایی |
ڕێم لێ شێواوە و گردەنشینم | بیناییم لێڵە و تۆی پێ نابینم |
ڕێگام نیشان دە پادشای بزورگ | گورگی بۆزت کرد بە دەلیل بۆ تورک |
«یونس» ت لە ناو زگی ماسیدا | ژیان و چرای لیقای خۆت پێدا |
ئەو «لا إلاە إلا أنت» ەی وت | بەزەییت پیا هات ڕەحمت بۆی بزووت |
من لە ئەزەڵدا ئەمەم کردە بەر | بۆیە باوەڕم کرد بە پێغەمبەر |
ناشمەوێ ببم بە فرستادەت | تەنها سەرخۆش بم بە نەشئەی بادەت |
هۆشێکیت داومێ کە دنیام نەوێ | خۆشەویستی تۆم ئەگەر بەرکەوێ |
با وجود قەهرت پیاو دەسووتێنێ | کەڵکی خواردنی خۆشی نامێنێ |
قەی ناکا ئیتر هیچی خۆش ناخۆم | تەنها مەیلێکی خۆت بنێرە بۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|