نرخی شت سەرکەوت زۆر گرانییە
Appearance
نرخی شت سەرکەوت زۆر گرانییە | هەر ڕۆحە بۆ شەڕ کە بەهای نییە |
کوشتاری بەشەر لە وزە دەرچوو | سەپان دروێنەی وا بۆ ناکرێ زوو |
«مانیاتیرمە»یە کە «هیتلەر» ئەیکا | ئەم هەموو خەڵکە خۆی بە کوشت ئەدا |
ئەگینە مردن هێندە سووک نییە | شەر تەقەی شایی سەر ڕێی بووک نییە |
ئێستا بە ملیۆن کوشتار ئەژمێرن | وا دەردەکەوێ لە ژیان تێرن |
لە لایەکەوە فەننی ئەڵەمان | بووە بە سەرمایەی حیرەتی جیهان |
کەچی هەر وەک کەر لێیان ئەخوڕێ | بە بۆمبای دوژمن جەرگیان ئەبڕێ |
هەر دینی ئیسلام ڕێی سەلامەتە | بۆ هەموو بەشەر جێی هیدایەتە |
خوا فەرموویەتی بە جینسی بەشەر | «خۆتان مەخەنە ناو تەهلوکەی شەڕ» |
ئایینی «نازی» و مەسلەکی هیتلەر | ئەمەیە، کەچی خۆ دەکەن بە کەر |
لەم دوورەیشەوە ڕۆح بە پەروازن | بە دەستە چیلکەی ناوی ئەنازن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 640
1941/08/28
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|