نۆکەری پیر
Appearance
ڕۆژێ لە ڕۆژان خزمەتکارێ پیر | پیرێک داوەشاو زۆر مات و زویر |
بۆ نان و بۆ بەرگ کەوتە ڕا و بیر | چارەی نەمابوو نەیمابوو تەگبیر |
*** | |
چوو بۆ ماڵ ئاغا ئاغاکەی جاران | چوون پاشخوان خۆر بوو شەوسو و ئێواران |
وتی ئاغای خۆم خاوەن دیوەخان | لەماڵما نییە تەنیا لەتێ نان |
*** | |
فریام نەکەوی کارم تەواوە | زەنگی بەدناویم زۆر چاک زڕاوە |
پێویستم بۆ بەر بۆ نان و ئاوە | تەمەنی گەنجیم بۆ تۆ فەوتاوە |
*** | |
تاکوو هێزم بوو دێم بۆ سووتانی | پیاوم بۆ کوشتی تاڵانیم هانی |
دزیم بۆ کردی زۆر بە نیهانی | چەن چەتەییم کرد هیچکەس نەیزانی |
*** | |
ژنم بۆ هێنای شەو بۆ کۆڵانان | بە پشت سەرتۆ بووم گوێبان وگوێبان |
تۆ خەریک ژن بووی من خنجەر کێشان | ڕۆژی تەنگانەش ئەچووم بۆ مەیدان |
*** | |
ئەچووی بۆ دیدەن من لەپێشت بووم | وەک کەری چەرچی هەرکوڵ کێشت بووم |
نۆکەری خۆت و خزم و خوێشت بووم | شەریکی خەم و دەرد و ئێشت بووم |
*** | |
بێشکەم ڕائەژەند بۆ خانم لە ماڵ | ئاڕەقم ئەسڕیت بە گۆشەی دەسماڵ |
هەڵم ئەکێشای وەک ڕۆستەمی زاڵ | دەفر شۆرینی ناو ماڵ و مناڵ |
وڵامی ئاغا بۆ نۆکەری پیر | |
کوێخا خواکەرەم پیر و داڕزیو | گاڵتەجاری هۆز گشت هەتیو مەتیو |
بۆچی نافامی کوێخای دنیا دیو | تازە تەماتە بیبە خاوەن زیو |
پیشەی نۆکەری نازانی چۆنە | نۆکەر کە پیربوو تەقویمی کۆنە |
فریبم نادەی نایدەم لەتێ نان | نام خڵەتێنی بە سووک و ئاسان |
باوکت و باوکم وابوون لە جیهان | وەک من وتۆ بوون بەهەزار قورحان |
کاتێ کە باوکت هاتە تەمەن تۆ | باوکم دەریکرد بەبێ گفتوگۆ |
شێوەی نۆکەری و ئاغایی وایە | بەم پیرییە تازە تۆ چیت مایە |
کوڵک و موو ڕستن مەهێنە کایە | تەنیا من وانیم ئاغا هەروایە |
خۆت و ژنەکەت ببن بەگاوان | کەم ێەخەم بگرن بۆ بەرگ و بۆ نان |
تۆ هەرزەکار بووی نەتبوو ئازایی | کە پیاوت ئەکوشت شەو بە تەنیایی |
خۆت هەڵئەکێشا لەخۆت بووی بایی | کەی ئیشت کردووە تۆ بە خۆڕایی |
ئیتر منەتت بە پۆپەی کێرم | لاچۆ لەلاما بەخوات ئەسپێرم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|