نیشتمانم
Appearance
وەتەنی ئێمە نان و خوانی هەیە | وەتەنی ئێمە لاوەکانی هەیە |
چەن هەزاران تفەنگچی موو ئەنگیو | چەن کوڕی سەف دڕی جیهانی هەیە |
چەن هەزار نازەنینی باڵا بەرز | چەندە هەر وەک پەری کچانی هەیە |
هەر مناڵێ کە هاتە هەشت و حەوت | ئارەزووی یەکیەتی گەلانی هەیە |
هەرچی بابی هەیە لە کوڕ چاتر | ئارەزووی خوێندنی جوانی هەیە |
کوڕ لە بابی بەهەڵمەت و سورعەت | بێشک و شوبهە سەد چەنانی هەیە |
چەن سواری هەیە کە شێر ئەدڕن | چەندە بێ باک و سەرگەردانی هەیە |
عەیبی ئەم کوردە گەر ببێ ئەمەیە | قانعی سست و بێ زوانی هەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|