نەفست بە بەرز بگرە
Appearance
کوردە بەخوا عەیبە بۆ تۆ قەت سواڵی کەس مەکە | خۆت حەواڵە تیر و تانەی عالەمی ناکەس مەکە |
بۆ دزی پۆلی تری یا لێفە کۆنێکی دڕاو | خۆت بەناحەق موستەحەققی گرتنی مەحبەس مەکە |
مننەتی بێگانە وەڵڵا بێ درۆ دڕکی دڵە | تۆیش دڵت ڕازی بە زەخم و ئێشی خار و خەس مەکە |
گەر لە ئەوەڵ دەفعەوە ئەم فرسەتە نەفعی نەبێ | میوە ئاخری خۆشە مەیلی بەرسیلەی زوو ڕەس مەکە |
من ئەزانم ئیتفاقی عامە دەستە بۆ وەتەن | ئەی ڕەئیسی بەعزێ کوردان قەت وەتەن بێ دەس مەکە |
فەرزە بۆ شاهـ و گەدا کۆشش لەبۆ خاکی وەتەن | کاکی ناتق خۆت لە بەحسی خاکەکەت ئەخرەس مەکە |
تۆیش وەکوو قانع لە لای میللەت پەرەست قەدرت ببێ | ئیش و کاری هەر هەتیوی هەرزە و بێکەس مەکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|