نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی وەفا کا
Appearance
نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی عەتا کا | بەم شاهی و والایییە لوتفێ بە گەدا کا |
لێی دوورە کە یەک ڕەسمی موسڵمانی ئەدا کا | «ڕۆژێ نەبوو ئەو دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا |
جارێ نەبوو ئەو کافرە شەرمێ لە خودا کا» | |
من کوشتەیی چاوانم و چاوانی لە من ون | دەرد و ئەلەمیش گشتی بەوە لێم بووە دوژمن |
بۆ چاک و شەفا کردنی ئەم دەردە دەواچن؟ | «حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من |
لوقمانی ویسالی مەگەر ئەم دەردە دەوا کا» | |
کاتێکی کە پێی نایە ڕکێف، تاو لە خەمی مرد | ڕۆیشت و خەم و فیکرمی با دڵ لەگەڵی برد |
ئێسکی لەشی من گشتی لە ژێر باری فیراق ورد | «کارێ کە غەم و دەردی فیراقی بە منی کرد |
سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا» | |
عاشق کوژ و جەببارە بە دوو دیدەیی کەحلی | سەد حۆری سەری شۆڕە لە بەر قامەتی نەخلی |
جێی فەخرە لە بۆ دەم، کە ببۆسی کەفی نەعلی | «دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی |
وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئابی بەقا کا» | |
هیجرانی، گەلێ موهلیکە بۆ بەندە وەکوو سەم | هەم سینەیی سووزانە و هەم دیدەیە پڕ نەم |
زووخاو و خەمی دوورییە، خۆراکمە هەر ژەم | «تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شەم |
نێزیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا» | |
تەنها سەفەرم ڕێگەیی ئەو شۆخەیە، ڕێمە | زنجیری هەوای عەشقی ئەوە، دایمە لە پێمە |
بەم حاڵەوە پێم سەیرە یەکێ دیکە لە جێمە | «لەم ڕێگەیە تەقدیریی ئەزەل وا بوو کە ئێمە |
پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا» | |
حەتتا لە خەویش دوورە لە من بچمە کەناری | قەلبی ڕەقی وەک بەردە، نەرم نابێ بە زاری |
تەخمیس و غەزەل زەڕڕەیەکیش نایە بە کاری | «گیان و دڵ و دین، هەرسێ دەکەم بەزل و نیساری |
بێ کامی دڵی من بە لەبی لەعلی، ڕەوا کا» | |
ئەشقی ڕوخی ئەو یارە منی کردووە ناتیق | چونکی کە «ڕەزا» شێخەو و هەم شاعیری حازیق |
تاهیر گەلێ پێی خۆشە قسەی شێخێکی سادیق | «سەر دانێ لە ڕێی ئەشقی ڕەزا، لازمە ئاشیق |
بۆ یاری سەر و ماڵ سوپەری تیری قەزا کا» |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |