نەکەم چی بکەم
Appearance
کە من بۆم دەس نەدا ڕەندی دەسا تەقوا نەکەم چی بکەم؟ | ئەسیری زوڵفی تاتاتم، کە واوەیلا نەکەم چی بکەم؟ |
لە کونجی سۆمعەی زوهدم، هەزاران شێخ شاگردمە | لە شێخ بەدتر هەموو سەرفی قەدی تەرسا نەکەم چی بکەم؟ |
ئەڵێن مەجنوونی زوو شەیدا بە باڵی سەوڵی لەیلا بوو | منی شەیدا فیدای باڵات، ئەگەر لەیلا نەکەم چی بکەم؟ |
نە مەحویم تا کە مەحو بم، نە نالیم تا بناڵێنم | بە شۆری شیعری شیرینم، فەلەک شەیدا نەکەم چی بکەم؟ |
لە ئەوسافی سەلاحەددین قەڵەم ماندوو بووە ئەمجا | ئەگەر وەسفی خەرافاتی کوڕی کیسرا نەکەم چی بکەم؟ |
خەیاڵم وایە بیری دڵ، لە عوودی سینەما دەرخەم | لە بۆ ئەم هۆزە جێماوە، دەنگێ بەرپا نەکەم چی بکەم؟ |
لە گۆشەی باخی کوردستان هەزار قانع بە بولبول بوو | لە باتی باخەوان ئەمڕۆ، کە خۆم ڕیسوا نەکەم چی بکەم؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|