نەڵێی
Appearance
تۆ نەڵێی پاشکەوتووی، ئەی کوردەکەی ناکامیاب | قەت بە سووکی تێ مەفکرێ، ماڵ وێرانەی دڵ خراب |
تاکوو من بووم، ڕۆستەمم بوو، ڕۆژی حەملە و کەشمەکەش | سەرکزی گورزی گرانی بوون، هەزار ئەفراسیاب |
ئەو مقام و نەزمە من بووم، کێ لە شەئنی هەڵئەسا؟ | هەر لە نووحۆ دەس بە دەس، تا هاتە دەورەی ئینقیلاب |
ماجەرای کاوەم بەیان کەم، بەردی ڕەق ئەتوێتەوە | چی بە سەر خاکی عەجەم هێنا، لە شۆر و ئیزتیراب |
یا، «کەریم خان»م چلۆن بوو! من نەڵێم تۆ خۆت بڵێ! | چۆن لە خاکی فارسەکانا، کەوتە سەر قەهر و عیتاب |
یەزدی جوردم، یەزدی کوردانە، ئەبێ چۆن ون ببێ | کێ هەتاوی بۆ ئەشارێتۆ لە ژێر پەردەی نیقاب؟ |
قانعا باسێ لە حاڵی گیو و گۆدەرزم بکە | تا لە داخا دڵ بە جارێ نەبووەتە لوولەی کەباب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|