هاوارە پێغەمبەر
Appearance
هاوارە پێغەمبەر بکە دەرمانی دەردی یا تەبیب | کەوتۆتە دەردی بێ دەوا چارەی بەتۆ دەکرێ حەبیب |
ئەم بێکەسە بێ چارەیە ئەم لوڕ بەچە ئاوارەیە | بێخاوەنە بێپارەیە چەن قەڕنە وا دەدرێ فریب |
سۆلتانی بوو سامانی بوو، سوڵتانی وەک ساسانی بوو | ڕۆستەم کوڕی مەیدانی بوو، تۆرانی مل کەچ بوو عەجیب |
ئەو خزمەتەی کردی ئەبو موسلیم بۆ نەسلی هاشمی | ئەهلی سەڵیبی وەرگەڕان، یووسف سەڵاحەدین نەجیب |
هاوارە پێغەمبەر بکە لای خوا شەفاعەت بۆ ئێمە | کوردان هەموویان میللەتت ماون لە حیرەتدا غەریب |
نەوزادی ڕۆڵەی کوردی گورد بەختت بەبیرم تازە مرد | ماوی بەخۆت ڕووت و زوگورد، کۆشش کە ئینجا یانەسیب |
دوعا بکە بۆ میللەتت داکو نەمێنێ ئەزیەتت | هەر چەن کە زۆر بوو، میننەتت بانگ کە ئەسیری یا موجیب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|