هاوار بۆ پێغەمبەر
Appearance
یا ڕەسووڵ ئەڵڵا غەریقی گێژی عسیانم مەدەد | بۆ فجوور و فسق بێشک مەعدەن و کانم مەدەد |
بێ بەهانامۆ دەخیلە ڕۆژەکەی «هَلْ مِن مَّزِيد» | چوونکە سووختی دۆزەخە سەر تا بەدامانم مەدەد |
چۆن نەگریەم بۆ خەجاڵەت باری و شەرمەندەگیم | گوڵ لە مشتی نەفسی شوم و مەکری شەیتانم مەدەد |
گەر شەفاعەت چاری دەردی من نەکا مەعلوومە لام | مل بە تەوق و دەست بەستەی قەهری ڕەحمانم مەدەد |
خۆ خوا فەرموویەتی «لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ» | مژدە بۆ ئەهلی شەقایە و من ڕەئیسیانم مەدەد |
ئینتیزاری هەوری لوتفی ڕەحمەتم بۆ قەترەیێ | با سەگیش بم موستەحەققی لوقمەیی نانم مەدەد |
چاوی ئۆمێدم ببێ تۆزێ لەبۆ ڕۆژی جەزا | ڕۆی هیواکەم وایە عبدی شاهی مەردانم مەدەد |
ئاهـ و ناڵەت بۆ ڕیایە قانعا سوودی نییە | قوڕ بپێوم هەر لە ئەژنۆ تا بە سەر شانم مەدەد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|