Jump to content

هاوار بۆ ژنان

From Wikisource
هاوار بۆ ژنان (1953)
by قانع
307153هاوار بۆ ژنان1953قانع
برای هاوزمان، تۆ نازانی کێم؟ سا هەر کەسێ هەم گوێ ڕاگرە لێم
ئەرچی نامناسی تۆ برای چاک بە دەرهەق بە ئافرەت تەواو دڵپاک بە
ئافرەت شەریکی خێزانی تۆیە ئافرەت خەمخۆری میوانی تۆیە
هاوڕێی ژێر لێفە و هاوڕێی ناو ماڵن شەریکی ماڵ و شەریک مناڵن
ئەر تۆ خراب بی هەر کاتێ لێی دەی یاخۆ جنێوی ناحەقی پێدەی
ئەو هەر مەجبوورە و هەر لە پەناتە بەغەیر ئەز گریان چی دەسەڵاتە؟
زۆر زۆر لێت زیز بێ بڕوا لە وڵات لەپاش دوو سێ ڕۆژ دێتەوە بۆ لات
بۆ سێ ژن دێنی بۆ سەر جێگەی ئەو؟ ئەو بۆ شوو ناکە بە وەعدەی یەک شەو؟
مەعلووم پیاوێ تر بچێتە پاڵی دەم ببا بۆ لای ڕوومەت و خاڵی
ئەو ئێش و داخە لە جەرگی تۆیە بۆ جەرگی ئەویش هەروا بە سۆیە
کە ئەو دەنگ ناکا وازی لێ بێنە لەسەر خۆڕایی دڵی مەشکێنە
ئەو کوڕە چاکە و ئەو کچە جوانە تۆ لێت مەعلووم بێ هین هەردووتانە
نەخۆش بکەوی ئەو بۆی نەخۆشە خوا نەخواست بڕێ ئەو بۆی پەرۆشە
هەر وەک خزمەتکار خزمەتکارتە لە عەبد زیاتر بەردە بارتە
هەرچی تۆ بڵێیت ئەو هەر وا ئەکا بەشوێن ئەمرتا خێرا ڕا ئەکا
بێبەشی مەکە لە ڕابواردن با وەک یەک بژین تا ڕۆژی مردن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).