Jump to content

هاودەمی هامفەرد

From Wikisource
هاودەمی هامفەرد (1950)
by پیرەمێرد
306071هاودەمی هامفەرد1950پیرەمێرد
هاودەمی هامفەرد، سەرکردەکەی خەم ڕێ نەکەوت خەمان جەم کەین لەگەڵ خەم
هیوایەکم بوو بۆم نەچووە سەر ئەمویست بە بۆنەی بۆنکز بێ کەدەر
ئای بەو یادەوە ئێستەش سەرخۆشم بەو شنۆی بایە هێشتا مەدهۆشم
کاتێک بەو گەردن زیوی سافەوە وەک ئاسکی خوتەن بە بۆی نافەوە
لەو توون بۆ ئەو توون گومەتەی ئەبەست عەترئامێز بوو ڕووی کۆ و هەرد و دەشت
ئەو بۆنە خۆشە شەماڵ ئەیپەخشان دەرمانی دەردی دووری ئەگەیان
پەردەی دڵتەنگی لا ئەبردەوە هەردەم ژیانی نوێ ئەکردەوە
درەنگت پێ چوو، چەواشەی چەپگەرد تەسەللایەک بوو ئەویشی لابرد
ئێستا ئەو گەنجە، ئەو لار و لەنجە بە سەرپەنجەی زۆر دڵت کرد ڕەنجە
ئای لەش پڕ برین، دڵ بە خەریکی دیدار بە دووری، مەرگ بەو نزیکی
ئەلای کێ بەرین داخوازی تەدبیر؟ هەی داد لە تەدبیر، هەی ڕۆ لە تەقدیر!!
خۆ ئەم بەدبەختەی خۆشی نەدیوە بەختی ڕەشی خۆی زۆرتر ناسیوە
لەم چارە نووسەی قوربانی دولبەر نەک جارێک چوار جار «اللە اكبر»
لە گێژی دەریای ئاشووبی زەمان بۆ کەشتی خەلاس ئەبووە بادبان

1939


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).