هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با
Appearance
هاوینە هەورە و گرمەی ڕەشە با | ئاخۆ مەرەزەی کێ شەرا ئەیبا |
تۆوی سەر و دانە سەوز و پاراوە | بێ ئاوی کنگ ئاو بۆ بێکەس ماوە |
هەرچی بە ئەرخە تەعین کراوە | لە ترسا دڵی وەک «بی» ناو ئاوە |
موژدەیان بەنێ هیچیان بۆ نابێ | بژاریان دەبێ وەک پووش لە «کا» بێ |
کاربەدەست ئەگەر بێکارە دەرکا | ئەبێ لەگەڵ خەڵک خۆی تووشی شەڕ کا |
ئەگەر هەر وایش بێ و ئوممی کاتب بێ | ئیشی دەوائیر ئەبێ ڕاسیب بێ |
ڕاست بۆ دەفتەردار ئەمەی ڕوو داوە | وای لە قوونێیە و وای لە دۆشاوە |
لە ناو «سنە»دا ئەم پەندە باوە | یێژن ملیچک وا بە هەواوە |
ئەفڕێ و ئەخنێ و یێژێ بە هوو هوو | ئەوەی کە کریا وەک بەفری پار چوو |
ژنی فرە مێرد بەر ناباتە بەر | بریسی یا پەر ئوبیری بۆزەر |
تا ئێش بۆ خزمان بدۆزینەوە | ئەبێ لە هەوار بگوێزینەوە |
خۆ ئەگەر بۆ ئیش و پیاو بگەڕێن | بۆ کار ڕەوایی ئینجا لە سەر ڕێن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 493
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|