هاوین (II)
Appearance
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی لە ٢٧ی ئابی ساڵی ١٩٤١دا بەبۆنەی ئەو گرانییەوە وتووە کە لە شەڕی جیهانی دووهەمدا ڕوویداوە.
هەوای هاوینە، هەوای هاوینە | ئەمساڵ هاوینمان زۆر لێ بەقینە |
گڕی ئاگری سەبوون بەتینە | بەرگی ئاسمان بۆ ئێمە شینە |
فەسڵی گوڵشەنی باغی پێنجوینە | |
*** | |
ئەو سەبوونەمان لە کوێوە بۆ هات | بە تینی گەرمی هەڵقرچا وڵات |
ئەستێرەی تالع ڕووی کردە نەهات | بێ شنە و سروەی شەماڵ کزومات |
دڵ بەم گەرمایە کز و غەمگینە | |
*** | |
گردەکەی یارە جێی خۆرەتاوە | ڕێگای سەیرانی نەورۆز بەسراوە |
کارێزی شەریف ئاوی نەماوە | ئەرخەوان لق و پۆپی شکاوە |
گردەکەی سەیوان جێی زار و شینە | |
*** | |
سا خوایە هەڵکەی کزەی شەماڵێ | هەوای ژەنگی غەم لە دڵ بماڵێ |
ئای بۆ دەنگخۆشێک لەگەڵ شمشاڵێ | بە ئای ئایەوە تێر بۆم بناڵێ |
دەردم کارییە و جەرگم برینە | |
*** | |
گوڵ بووە بە خار، بلبل پڕ جەخار | باغەوان کەوتووە لە پەنا حەسار |
شاباز تۆڕی کرد، گلا میرشکار | یەکسەر گرانی کەوتە ناو بازاڕ |
کەوتوونە ڕەواج سڵق و پەڵپینە |
1941/08/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|