هۆش و کردەوە وەک گیان و لەشن
Appearance
هۆش و کردەوە وەک گیان و لەشن | بۆ ڕێگوزاران دوو چرای گەشن |
هۆش درەختێکە کردەوە بەریە | لە بڕانەوە، بەری، بەرییە |
ئازاری خەڵکت کە لە دڵایە | لە ئاسمانیش بی پێت لە گڵایە |
پیاوی بە ئازار وەک دوومەڵ وایە | بایش لە لەش دەرکا ئێشی هەر تیایە |
زامی تیغ چارەی دێت بە دەوایێ | برینی زمان سارێژی نایێ |
ئەوی هەیەتی و چاوی تێر نابێ | «هَلْ مِنْ مَزِید»، یاخوا هەر وابێ |
دەوڵەمەندی ڕژد ڕەنجی بە بادە | نازانێ میرات شەڕی ئەولادە |
هەندێ لە چاوکە و چاوگە ئەکۆشن | تینوون لە خەودا ئاو هەڵدەلووشن |
ئەو تۆڕەی ڕاوکەر ماسی پێدەگرێ | کە زۆری پڕ کرد قوڵفی ئەپچڕێ |
لەگەڵ دوو کەسدا هەڵ ناکا ئینسان | دراوسێی بەد و ژنی نافەرمان |
سێ چشتیش باشە بۆ خۆشی جیهان | بێ کینی و وەفا و سووکی گوزەران |
چوار چشتیش باوە وەک درۆی نیسان | دوایی هەر چواریان ئەکەونە مەیدان |
زوهدی ڕیایی و خەڵکی تەفرەدان | درۆی نابەجا و زۆر خۆهەڵکێشان |
پێنج چشت بێنەجێ ئەگەر بە کەڵکی | دۆست خۆشویستن و نان دان بە خەڵکی |
دڵێکی پاک و زمانێکی چاک | ڕاست و ڕەوانی پێی دەژیت بێباک |
ئەگینە هێندە هەوڵ و تەقەللا | خەو و خۆراکت ناهێڵێ لە لا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 594 و 221
1940/04/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|