Jump to content

هۆنراوەی کاتی گەنجی (I)

From Wikisource
هۆنراوەی کاتی گەنجی (1953)
by قانع
307164هۆنراوەی کاتی گەنجی1953قانع
دیدەم نەونەمام، دیدەم نەونەمام دیدە ڕاستەکەم باڵا نەونەمام
بۆچی ناپرسی لە حاڵی خوڵام هەتا قیامەت من هەر بە تەمام
دڵەی نازارت لە چی ڕەنجاوە؟ گەرمە مەیلەکەی ئەوسات نەماوە
کام ئەمری تۆ هات، نەمنا سەر سەرم عالەم ئەزانێ کە من نۆکەرم
مەیلت بۆ ساردە بە قسەی بەدگۆ بە قسەی ڕەقیب مەمکە ڕەنجەڕۆ
دیدەم، شابازم تەڕلانی تەوار یارم دڵسۆزم، ڕەفێقم، خەمخوار
شلم، شێواوم، شۆخەکەی شەنگم یاری ئاڵۆزاو مایل بە جەنگم
حۆرم، فریشتەم، نازی دڵ بەندم مەستم، هوشیارم، زیرەک و ڕەندم
کوانێ ئیشارە و چاوەکەی جاران؟ لەنجە و وردە ڕەوت، نازک نازاران
کوانێ موحیبەت دۆعا و پەیامت؟ کوا چروە و چپە و سروەی کەلامت؟
قیبلەم، نازارم، ئاخر نەفەسمە دەردی بێ تەبیب تەنیا و بێ کەسمە
ئەلویدای یاران مەرگ مێهمانە قەتعی زیندەگی سەیری جیهانە
لاکە بە لامۆ ببینە ڕەنگم ڕۆشن کە حوجرەی دەروونی تەنگم
بەندی ئەجەلم ئازاد کە گەردەن وەمەرگت قەسەم شادم وە مردن
ئەمما بەو شەرتە بیتە سەرینم بە چاوی پڕ ناز تێر بکەی شینم
خاڵان تەڕ بکەیت بە ئەشکی دوڕ بار یەخەی زەڕنیگار دادڕی تا خوار
پاش کفن و دفنم ببی بە یارم بگریتە باوەش گڵکۆی مەزارم
سەر بنێی بەلای خاکی گۆڕخانەم با دەرچێ لە دڵ خەمی زەمانەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).