Jump to content

هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە

From Wikisource
هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە (1950)
by پیرەمێرد
305398هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە1950پیرەمێرد
هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە چەند هەمە چیزەی ڕەنگ ڕەنگی تیایە
یەکێ هەر لە شوێن پارە عەوداڵە لە مسکێن بووە بە زەردەواڵە
وەک هەنگ لەم و لەو هەنگوین ئەگرێ کە پێیەوە دا کەچی خۆی ئەمرێ
کەم پارەدارم دیوە تێر بخوا بۆی دێتە بەرهەم لە پڕ خۆی دەڕوا
پارەی میراتیش میقرۆبی شەڕە برای میراتخۆر دەست بە خەنجەرە
وەرە بنوارە دەعوای مەحکەمە زۆری میراتە دەعوای تر کەمە
هەندێکی تریش کەوا بێپارەن هیچ قەدریان نییە لەگەڵ ئاوارەن
هەر بەداخەوەن دەڵێن ئاخ پارە دنیا بۆ پارە لەگەڵتا یارە
دەوڵەمەند پارەی بە کەس نەداوە ئەم گشت عالەمەی ئەڕوا لە دواوە
هێندێ کەوتوونە دەریای سیاسەت بە قینەبەری بوونە سیاسەت
قینیان لەوەیە ئەم داهیانە زادەیش نین سەریان لە ئاسمانە
کردەوەت باش بێ چاکی و بەڕێوجێی کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
هەندێ خوا بۆ شەڕ هێناونیە دنیا وەزەندی خەڵکیان ئەوێ بە تەنیا
کەڕە جەلاد بوو دەیوت دەقچێنم بە لینگەفرتێ نەشئەی خۆم دێنم

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 485


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).