Jump to content

هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر

From Wikisource
هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر (1950)
by پیرەمێرد
306067هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر1950پیرەمێرد

دووبارە پیرەمێرد لە کاتی خۆیا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بە ناوی «شێخ ئەبولوەفا» ی کوردییەوە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەڵبەستی خۆیەتی:

هێند خەوی بەختم گرانە، سەر بکاتە کۆشی حەشر چاوی هەڵنایە بە تینی ئاگر و تەئسیری بەفر
پێچ و تابی مەینەتی من دەستی چەرخی بەرکەوێ تێکی دەشکێنێ بە ڕەنگێک شەو لە ژانی نەسرەوێ
تۆزی ڕێگاکەت بە چاوما بێ، جەواهیر، سورمەیە کاولەکەی خۆم لا بەهەشتە و گونیە شاڵی تورمەیە
ئاخ! قەناعەت، گەنجی باقی و دەوڵەتی بێ مننەتە ئۆدەکەی توونی حەمامیش بێ لەلام وەک جەننەتە
بۆیە بێزارم لە مەی ئەوەڵ قومی ژارقەندەیە قەهقەهەی ئاوی سوراحی دڵگەش و پڕخەندەیە
جاری جاران بوایە من عاشق ئەبووم و شێت و وێت ماڵی سەربەستی کچان ئاوا کە شوکرانەی ئەوێت
ئێستە بۆ عاشق کەمەندی زوڵف نەماوە بیگرێ خۆم لەبەر پێی جوانەکانا ڕائەکێشم بێ گرێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).