هەتاکەی گۆشەگیری خەڵوەت و خۆم تووشی سەودا کەم
Appearance
هەتاکەی گۆشەگیری خەڵوەت و خۆم تووشی سەودا کەم | لە بازاڕی عەشقدا شۆڕشی ئەمجارە بەرپا کەم |
یەهوودی مەزهەبێکە وا منی خستۆتە بەحری غەم | بە هیچ جۆرێ لەناو ئەم گێژی بەحرە ڕێگە دەرناکەم |
خەیاڵی شەوقی ڕووی نەیهێشتووە حەرفێ لە سینەمدا | لەمەولا سەرلەنوێ وا چاکە تەدریسی ئەلفبا کەم |
لە دەست ئەم کافرە جێگام لە سەر ئەرزا نەما ناچار | وەکوو عیسا بەرەو ڕووی ئاسمانی چوارەمین ڕاکەم |
بە کام وەعدە و وەعیدی ئەم خواگرتووە بکەم باوەڕ | مەگەر ئەستۆی لە پاداشا حەوالەی تیغی مەولا کەم |
لەلای دولبەرم بێزارە لێم، لای ڕەقیب دڵشاد | سەرم سوڕ ماوە لەم وەزعەم، لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم |
کە وا یارم زویر بێ تاقەتی جەریشی نەبێ ناچار | دڵ و دین و عەقڵ ماوە ئەویش ئەمجا بەرەڵڵا کەم |
موحیبەت ماڵی وێران بێ بە جارێ تێکەڵی خوێن بوو | بە ناچاری لەگەڵ ئەم دەردە دەبێ تا سەر مودارا کەم |
ئەگەر دەرد و غەمێ دیومە بەجارێ بیخەمە تەحریر | ئەبێ دیسانەوە من دەفتەرێکی تازە ئینشا کەم |
خودایا دەستگیرم بی لە زومرەی ساڵحانت بم | نَعَم بێژم بە تەنهاییت خودا حاشا کە حاشا کەم |
لەبەر قاپی کەرەمتا هەڵتروشکاوم وەکوو عورفی | خودایا نەمکوژی تا ڕوو لە قاپی شاهی لەولا کەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|