هەتیو لە ڕۆژی جەژنا
Appearance
جەژن، ڕۆژێکە ڕۆژی شادییە | ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادییە |
ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە | ڕۆژی سەیران و سەیرانی باخە |
گشت کەس بە دڵخۆش لەناو مناڵی | هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی |
هەموو لیباسی تازە لە بەردا | هەموو مێزەری شیرین لە سەردا |
ئەم بۆ ماڵی ئەو، ئەو بۆ ماڵی ئەم | ئەسووڕێنەوە بەبێ دەرد و خەم |
دەم بە پێکەنین، دڵ پڕ لە سروور | لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور |
ئەمما بۆ هەتیو، ڕۆژی زارییە | ڕۆژی گریان و بێ قەرارییە |
نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ | نە باوکی هەیە، بەرگی بگۆڕێ |
نە پارەی هەیە، بیبا بۆ سەیران | هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران |
بەبێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا | بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا |
سەر کز و پەشێو، لەبن دیواران | عاجز و مەلوول، وەک ئازێتباران |
دڵسۆزی نییە دەس خاتە شانی | خەرجی ئەو ڕۆژە کاتە گیرفانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|