Jump to content

هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە

From Wikisource
هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە (1950)
by پیرەمێرد
305930هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە1950پیرەمێرد
هەرچی بەشەرە و گیانی لەبەرە لەسەر سەفەرە و ڕێگەی لەبەرە
سەیریش ئەمەیە کە هاتە جیهان ڕووت و قووت و کز بێ ئاو و بێ نان
کە دێت هیچ لەگەڵ خۆیا نایێنێ کە ئەشڕوا نایبا لێی جێ ئەمێنێ
ئیتر لەو ڕۆژەی فام ئەکاتەوە ئەچەوسێتەوە، بە نەهاتەوە
هەموویشی دەردی دیزەڕەشیەتی تا دەمرێ هەوڵی خواردن بەشیەتی
چونکو برسێتی چاری نەکراوە کە هیچی نەخوارد هێزی نەماوە
بەرگ و پێڵاو و هەوای نەفسانی نەیشبێ چارێکی هەیە ئەتوانی
بەڵام نەخواردن بۆ کەس نەلواوە ئاوێکە ڕۆژی ئەزەل ڕژاوە
ئەمەندەی هەیە قەناعەتکاری واسیتەیێکە بۆ سەبەبکاری
ئەویش یەگانە چارەی بە دینە ئاینی ئیسلام بۆ نەفس پەرژینە
ئەخلاقیش بە دین دێتە ڕێی چاکە داخەکەم لێڵە ئەو ئاوە پاکە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 967
1949/06/02


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).