Jump to content

هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش

From Wikisource
هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش (1950)
by پیرەمێرد
305784هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش1950پیرەمێرد
هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش لە دوای عەوداڵین بە هەوڵ و پەرۆش
هەر ئەمەندەیە هەتا تێر ئەخۆین لە دوای تێرخواردن دەستی لێ ئەشۆین
کە زیادەخۆری لە حەد سەرکەوێ حەبی ڕەوانی و حوقنەمان ئەوێ
دوای ئەوە ئیتر هێندە زۆر ناخوا تەمێ خواردوە بە پارێز ئەڕوا
بەڵام دەوڵەت و پارە هەتا بێ هەر دەڵێ کەمە بۆم تێکە بابێ
موبتەلای پارە «ئیمتلا» ناکا تا بە گۆڕەوشار ئەدرێ لە خاکا
پارە بۆ پیاوی خواپێداو چاکە کە لێی ئەبەخشێ بە خێر و چاکە
دەوڵەت ئەوەیە کەوا لە دوا خۆی ناوێکی چاکە بە جێ دێڵێ بۆی
جاران ئەیانگوت: لیرە لغاوە لێرە ئەفسوونی بانقەنەوت باوە
لێفەی بانقەنۆت عەیب داناپۆشێ دانا بۆ لەشی پاک تێ ئەکۆشێ
ئەمانە پەندی ڕێی ئینسانییە چی بکەین مەیلی خەلق بە شەیتانییە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 844


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).