هەر بارگیرێکی بە سەرسم فێر بێ
Appearance
هەر بارگیرێکی بە سەرسم فێر بێ | پێی ئەڵێن یاخوا ناڵبەندت کوێر بێ |
تەربییە لەسەر دایک و باوک فەرزە | کە تەربییە بوو کردەوە بەرزە |
خووی چاک لە خوێندن گەلێ پێشترە | بەدخوویی عالم زۆر بە ئێشترە |
ئەو خراپەیەی خوێندەوار ئەیکا | ئوممی نایزانێ دەرکی پێ ناکا |
ئەوەیش باوکی چاک تەربییەی دابێ | هیچ باوەڕ مەکە سەردەرهەوا بێ |
نازی ڕۆڵەی چاک لەسەر باوکە | تیشکی تەربییە وەک چراوکە |
زۆری وایش هەیە کەوا ئەسیلە | کەچی لە ڕاستی شەیتان زەلیلە |
شەیتان هەر لە دووی چاکان دەگەڕێ | ئەیەوێ پیاوچاک لە دین وەرگەڕێ |
ئەگینە بۆ بەد ئەو هەوڵ نادا | هەیە کە دەرسی ئیبلیس دائەدا |
جلی ڕەش و بۆر کە چڵک هەڵئەگرێ | لەککەیێ لەسەر سپی ئەبینرێ |
کەمترە تاڵیی ترۆزی و خەیار | هەنگوین و کاڵەک ئەبنە ژاری مار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 882
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|