هەر خزمە، کە تۆ ئەخوێنێتەوە
Appearance
هەر خزمە، کە تۆ ئەخوێنێتەوە | ئاو ئەڕوا، زیخە ئەمێنێتەوە |
پیاوت نارد بۆ ئیش قووەتی بەرێ | سەعات قوڕمیشی نەکەی ناگەڕێ |
بۆیە ئەم قەومە ئیشی لە پاشە | بۆ هەموو کارێ «دەوەن بە ئاشە» |
ئەگەر پاییزان تۆ «سەد» ببەستی | لە بەهاراندا لە لافاو ڕەستی |
خۆ ئەگەر بڵێی: دووگی خۆم خۆش بێ | ڕۆژێکت لێدێ کە گورگت تووش بێ |
هەندێ بۆ نازی کەوتوونە داوا | «سەی کونەماسی و پاسی جرتاوا» |
لە جێیەک بنوو ئاو هات تەڕ نەبی | سەودایێ بکە تووشی شەڕ نەبی |
حەرام خۆریش بی و بە بەشێکی کەم | شلە بخۆری و بچیە جەهەننەم!! |
ئەگەر ئەکوژرێیت بۆ نیگارێ بێ | ئەگەر ئەگیرێیت با بۆ شارێ بێ |
ئەگەر قازانجت هەر بۆخۆت بوێ | ناشارێیتەوە خەڵکت لێ ئەدوێ |
تەلەسمی جامی چل کلیلەیە | هەرچی چەوت نەبێ دیارە خلەیە! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 641
1941/09/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|