Jump to content

هەر زەمانێ بێ تەئەممول بێتە سەر دەم ناوی تۆ

From Wikisource
هەر زەمانێ بێ تەئەممول بێتە سەر دەم ناوی تۆ (1956)
by عارف عورفی
308027هەر زەمانێ بێ تەئەممول بێتە سەر دەم ناوی تۆ1956عارف عورفی
هەر زەمانێ بێ تەئەممول بێتە سەر دەم ناوی تۆ دێتە بیرم پورتەوی ئەسپی بەلاغەت تاوی تۆ
سەروەرا، بڕوا بفەرموو ڕەونەقی ڕووت بۆتە هۆی نوقتەیی نووری گلێنەی هەردوو چاوم چاوی تۆ
پێچی پڕ پێچی کەمەندت دەست و پێی پێچاوە وا موشکیلە ڕزگاری نێچیرێ کە کەوتە داوی تۆ
حوزنی دڵ زوو لا ئەچێ، هەم غەم بەجارێ لا ئەبا گفتوگۆی شیرینی پڕ قەندی تەڕ و پاراوی تۆ
ماهی نەو شێوەی لە شمشێری برۆت وەرگرتووە تاکو پارێز کەن لە تیغی تیژی تازەساوی تۆ
سەرو و عەرعەر قوڕ بپێون، دانەوێنن ڕوویی شەرم گەر لەناو باغا ببینن قەددی چون لاولاوی تۆ
شەرتە شەرتی پیاو هەتا ماوم لە دیوانی وجوود سەرفی عومری خۆم بەجارێ کەم لە ڕێ و پێناوی تۆ
قەد مەکە باوەڕ، گلە ڕوویدا لەڕوویی جەهلەوە تاجی سەرمە چاوەکەم دەیگرمە بەر پێڵاوی تۆ
عومرتان بادا مەدام ئەی جانشینی پیری خاڵ عومری تۆ، عومری برای تۆ، عومری تازەلاوی تۆ
ئەم دوو سێ شیعرەم لەلاتان با بمێنێ یادگار گەر ئەبینی ساڵێکی تر عارفی فەوتاوی تۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).