هەر زەمان ئەو تورکی مەستە ئارەزووی نێچیر ئەکا
Appearance
هەر زەمان ئەو تورکی مەستە ئارەزووی نێچیر ئەکا | کۆمەڵی عاشق لە حەلقەی پەرچەما زنجیر ئەکا |
گا بە شەڕ شمشێری ئەبرۆی چاک ئەکا دڵ گا میهر | خەمزەکەی بۆ بەقیە قولاپی مووژەی جووت گیر ئەکا |
کافرەی بێ مروەتە وەک دەرسی سیحری خویندبێ | چاوی ئەگلێنێ جیهانێ سەربەسەر تەسخیر ئەکا |
تیرەباران ماڵ ئەکا وێران و من بەختم هەیە | یار بە پەیکانی مووژەی وێرانی دڵ تەعمیر ئەکا |
گا بە نەشتەر هەڵدڕن جەرگم بە گوێزان بمجنن | ئاگری عیشقی لە دڵما تاکو دێ تەئسیر ئەکا |
پێی بڵێن بۆ قەتڵی ئاشق حاجەتی خەنجەر نییە | خەمزەکەی موژگان و ئەبرۆی کاری تیر و شیر ئەکا |
عیللەتی پیری قەدی چەماندمەوە وەک ئەبرۆت | عەشقی باڵاکەت بەڵایەکە جیهانێ پیر ئەکا |
گوێ مەدە قەولی ڕەقیبی سەگ سیفەت قوربانی تۆم | بەدڕەوشتە حەز بە فیتنە و شۆرش و تەزویر ئەکا |
ناتیقی خۆتت بە دەردێک کوشتووە شام و سەحەر | شەرحی هیجرانت بە خوێناوی دڵی تەحریر ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|