هەر لەو ڕۆژەوە دنیا دانراوە
Appearance
هەر لەو ڕۆژەوە دنیا دانراوە | لەسەر تەجرەبە زۆر چشت بێژراوە |
یەکێ لەوانە ماڵ و دەوڵەتە | کۆبوونەوەی لای دانا زەحمەتە |
زۆر پیاومان دیوە بە فەزڵ و هونەر | لەگەڵ زەمانا بۆی نەچووەتەسەر |
ئەوەندەی نەبووە کتێبێ بکڕێ | یا کەوایەکی شیرداخ بدڕێ |
ڕوویشی لە پیاوی چرووک نەناوە | وایش ڕێکەوتووە کە برسی ماوە |
لە پاش مردنی قەدریان زانیوە | ئینجا بە چاکە ناویان هانیوە |
زەمانە وایە لەگەڵ پیاوچاکا | سەریەبڕێ و ڕیشی بە شانە ئەکا |
مەشهوورە ئەڵێن «هارونەرەشید» | کاتێ میسری گرت تا پۆرتی سەعید |
قولەڕەشێکی دانا بە والی | پەموو چێنرا بوو نیل هات ڕایماڵی |
هاواریان بۆ برد زۆریان لێ توند بوو | وتی خوریتان بۆچ نەچاندبوو |
گوڵستان ئەمە ئەگێڕێتەوە | هەروا تاریخە و ئەگەڕێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 931
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|