Jump to content

هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم

From Wikisource
هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310553هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم1918تاھیر بەگی جاف
هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم هەر لەحزە لە دەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم
بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم
ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم
مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم
دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم
مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم
چونکوو هەموو شێواوە جیهان تەرز و ڕەوشتی یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم
سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم
تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.