Jump to content

هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا

From Wikisource
هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا (1950)
by پیرەمێرد
305652هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا1950پیرەمێرد
هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا هیچ کەسم نەدی ڕۆح بکا فیدا
هەرچی هەڵدەستێ نیشتمان پەروەرە کە دەرفەتی دی، بەشی خۆ بەرە
ئەگەر هەر مەلێ هەنجیرخۆر بوایە ئەشیا بە کاڵیش هەنجیر نەمایە
ئەوانە کەوا سەرکەوتوون تەواو بە فیداکاری لاوان هاتنە ناو
هەندێکیش پیاویان ئەکەوێتە ڕێ توێکڵەشووتیان ئەخەنە ژێر پێ
«دڕک» ئەخەنە ژێر کلکی ئێستری تۆڕ بۆ ئەوەی سواری بگلێنێ بە زۆر
لیسی کوێرییە کەوتۆتە ناومان هەروا ئەکەوێ لە سەر و چاومان
بۆ هەموو کارێک غایە پێویستە بێ غایە و مەسلەک هەر نەنگەویستە
ئەوەی ئەخوێنێ و ئەیهێنێتە کار ئەبێ بە چرا بۆ ڕووناکی شار
هەندێکی واش هەن چرا وەکوژێنن «جووتە» ئەهاون، کاسە ئەڕژێنن
ئەمانە ئەبێ کە «ئەشکیل»یان کەن یا بە «نەقیزە» ڕەقەن کێڵیان کەن
هی واشیان هەیە «قۆچ» ئەوەشێنێ کەڵەکی «میری سوور» ئەڕووخێنێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 719


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).