هەموو ڕۆژم لەتاو ئێشی برینێ
Appearance
هەموو ڕۆژم لەتاو ئێشی برینێ | لە کونجی سینە دێ ناڵەی حەزینێ |
ئەمە ژینە ئەژیم تێیا لە دونیا | ژیانی چی خوا بیبڕێ چ ژینێ |
لە لێشاوی زوخاوی سینە ئەڕزێ | لەژێر سەرما هەموو ئانێ سرینێ |
بە ئوممێدم هەتا ماوم لە عومرا | خوا هەر چۆنێ بێ عەبدی بژینێ |
فەقەت دائیم خەیاڵم ترسی مەرگە | ئەجەل بۆ گیانەکەم کەوتە کەمینێ |
خوا ئەیزانێ لاشەم چۆن ئەنێژرێ | چ شوێنێ بێ لە کام خاک و زەمینێ |
برادەر عاقیبەت هەر چوونە بۆمان | خوا هەر خۆی و هەر موڵکی ئەمێنێ |
نەبەستی پشت بە ڕووخۆشی زەمانە | ئەوەندەی پێ نەچێ ئیمڕۆ و سوبەینێ |
لەناو خانەی من و تۆ ڕۆژێ ئەیبینێ | لەپڕ بەرز بێ سەدای گریان و شینێ |
کە وا بوو تاکوو ماوی ناوێ دەرکە | کڵاوێکی بە ڕەحمەت بوو لە سەرکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|