هەندێک لە ناڵەی کۆن
Appearance
خوایە زیندەگی بدە بە دڵم | هێندە دڵمردووم بۆ خۆم خەجڵم |
من خۆم نازانم داوای چیت لێ بکەم | هەر ئەوەم ئەوێ ڕێی لای تۆ دەرکەم |
شێتی وا هەیە شەق ئەوەشێنێ | عاشقە و شێوەی شێتی ئەنوێنێ |
من دێوانەی تۆم بە تاقی تەنیا | وا شەق هەڵئەدەم لە هەردوو دنیا |
ئەو ڕۆژەی گڵی لەشت داڕشتم | تۆزێک لە لقای خۆتت تێ خستم |
وا بەو مایەیە گەیشتمە مەرام | تەنها تۆم ئەوێ دنیا پەشمە لام |
ئەوەی بە ماڵی دنیا بایییە | چاوی لە گەنج و پادشایییە |
پیشەی هەڵکردی من گەدایییە | مەیلی تۆ بۆ من شادی و شایییە |
ئەزانم منت بۆ خۆت دروست کرد | هەوڵ و حەسوودیت لە دڵم لابرد |
تۆ بۆت دانابووم من بەشی خۆم برد | کەوابوو هیچمان زیانمان نەکرد |
خۆت لە قورئاندا ئاوەهات فەرموو | «رضی الله و رضوا عنه» |
1945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|