هەنگی ڕۆحم نیشتووە بە شەهدی سیماتەوە
Appearance
هەنگی ڕۆحم نیشتووە بە شەهدی سیماتەوە | دڵیش ئەسیرە بە داوی ئەگریجەی تاتاتەوە |
ئەی خودا کەی بێ بەناز ڕەحمێ بە حاڵی زار بکا | لە قینی ڕەقیبی سەگ دڵ بۆ جارێ لاکاتەوە |
وا بیماری دەردی هیجری تۆم و قەد مومکین نییە | سەد دەوای لوقمان دەروونی ڕێشم چا بکاتەوە |
ئەی غەزالەی خۆش خەرامی باغی زیبای و حوسن | بۆ بە حەرفێ نامدوێنی قەرزە و وا بە لاتەوە |
تا بکەی وەک نەی دڵم ناڵەی حەزینی لێوە بێ ؟ | کێ ئەتوانێ چەشنی تۆ گریانم ژیرکاتەوە |
مەعشوقەکەی چاو غەزالم ئەی گوڵی ڕەوزەی ئیرەم | چاک بزانە گیانم بەندە باڵای ڕەعناتەوە |
تۆ تەبیبی حازیقی جەستەی زەبوونی ناتیقت | تا کەی زەلیل بم بە دەستی عەزابی سەوداتەوە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|