هەوای دانەیە مورغ ئەخاتە داو
Appearance
هەوای دانەیە مورغ ئەخاتە داو | سەودای ناو و داو پیاو ئەخاتە ناو |
ئەگینە کەسێ کە خوا بیداتێ | خۆی گرتە کەنار پەڵی ناگاتێ |
جاران بۆ ماسی زۆر قنگ تەڕ ئەبوو | چەند تۆڕ ئەپچڕا، چەند داو بەرئەبوو |
ئێستا سەد ماسی ئەگرن تەڕ نابن! | بۆ ڕەسمی ماسیش تووشی گەڕ نابن |
هەمووی بە هاتە گەردشی دونیا | نەک بە زانست و بە ڕەنجی تەنیا |
هەیە لەپڕێ ئەبێ بە کوڕێ | هەیە هەوڵ ئەدا و پەلی ئەپچڕێ |
«حەمە ساڵح ئاغای قزڵجە»یشمان مرد | هەر ئەو بوو لەگەڵ دنیا دەریەبرد |
ئەگەر بمایە بۆ ئەم زەمانە | ئەوسا ئەتزانی ساحیب عینوانە |
کاتێ بارانی نیسان ئەبارێ | شەلاقەی لەگەڵ ئەڕژێتە خوارێ |
گەزۆ و شەلاقە بۆ جوو ئەباری | ئێستا دەم تاڵن بە دەردی کاری |
ئەمساڵ «هیتلەر» و «هامان»یان ئەکوشت | بۆیە وا بەردیان لێ گرتوونە مشت |
بەڵام بەکێشن جەفایان لێ دێ | ئەلێن ئەڵبەتە ڕۆژی ئێمەیش دێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 630
1941/06/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|