هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە
Appearance
هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە | بە تاو و و تەرزە توندە و بە گوڕە |
کە خۆت لێگرتە پەنا و پاسارێ | زوو بەسەر ئەچێ ئیتر نابارێ |
ئەگەر ڕووبەڕووی ڕۆییت بێ پەروا | بە تەوژمەوە بەسەرتا ئەڕوا |
هەرچی تەنک بێ دیارە زوو ئەدڕێ | ئینسان ئەستوور بێ ئەوسا ئەپچڕێ |
«هیتلەر» لە دوو لا کەوتە پەلامار | ئەکوژێ و ئەکوژێ بێ پەڕوا وەک هار |
دیارە کە دوایی «سەمەندۆک» ئەکرێ | ئینسانی خوێنڕێژ مەرگی پێ ئەبڕێ |
دنیا بە جارێ بووە بە گۆمی خوێن | ئەولادمان ئەڕوا بێ سەر و بێ شوێن |
بەم ڕەنگە ژیان تامی نەماوە | ماسی ژێر دەریایش هیلکی بڕاوە |
گرمەی بۆمبا و تۆپ گەییە ئاسمان | لەرزەی خستە ناو بارەگای یەزدان |
کاتێک زانی کە قینی قەههار | بۆ تۆڵەی خوێنی ناحەق کەوتە کار |
ڕەگی زاڵمی لە بن دەرهێنا | ئەم شەڕ و شۆڕە نەما لە بەینا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 674
1942/07/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|