هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر
Appearance
هەوری ڕەحمەت گەر ببارێنێ لەجێی باران گوهەر | قەترەیەکی ناڕژێتە مەزرەعەی ئەهلی هونەر |
بارَكَ الله ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا ئەبێ | ئەوجی باڵا بگرێ جاهیل، ئەهلی عیلمیش دەربەدەر |
دەوڵەتی دونیا بە عەقڵ و مەعریفەت دەس ناکەوێ | ئەهلی عیرفان کەی دەستی کەوت لوقمەیە بێ دەردیسەر |
هۆشدارانی حەقیقەت وا لە دەس جەوری فەلەک | بۆ نیشانەی تیری جاهیل سینەیان بۆتە سوپەر |
دەک خوا بیبڕێ لە ژینی وا خودا داویە بە من | موددەتی عومرم لە خۆم خێرم نەدی غەیری زەرەر |
چونکە بێکەس بووم نەبووە کەس لێم بپرسێ وەزعی حاڵ | دادی من پرسێ مەگەر ڕۆژی قیامەت دادگەر |
حاڵی بووم لەم ئاخری عومرە نەما بۆم مەرجەعێ | ئەی فەلەک کۆستت کەوێ! بۆ کوێ بڕۆم؟ أينَ المَفَر؟ |
عورفی تا ماوی ئەمان قەت نەکەی قەتعی ئومێد | لوتفی خوا زۆرە کە بەر عەفووی کەوی وەختی سەفەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|