هەورە تریشقە گرمەی بڕاوە
Appearance
هەورە تریشقە گرمەی بڕاوە | بۆیە «دوومەڵان» لێمان تۆراوە |
دوومەڵان ناوی دەمەل بە کۆڵە | بەبێ تۆو ڕیشەی دەردەچێ زۆڵە |
کەچی بڕەوی زۆرە ئەمەندە | لەبەر زۆڵییە کەوا پەسەندە |
بێ بارانییە کە گیا نەڕواوە | نوێژەبارانەیش مۆدەی نەماوە |
ئەمساڵ حەج بووبوو بە بابی بابی | پارەی ئێرە بوو، چوو بۆ «وەهابی» |
من کە منداڵی شارم برسی بێ | ئەیدەم بەو ئەگەر لە خوا ترسی بێ |
هەر مەولوود چاکە کە تام لە خۆیە | بەڵام لەوەیشدا «کەوا بخۆیە» |
ئەگەر سەیرانی نەورۆزی ئەمساڵ | بە دوو مەعاشم بۆم ببێ بە ماڵ |
بۆ هەموو کەسێک هەر سەیرانێکە | تێکڕا پێنج یاپراخ لەگەڵ نانێکە |
چایش ئەخۆنەوە بە هەڵپەڕکێوە | چۆپی کیژانیش ئەبەین بەڕێوە |
خوا ئەمساڵ گەورەی چاکی داوینێ | قەوم بە قدوومی ئەو خێر دەبینێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 736
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|