هەچی ڕەنجێ کە کێشام ئاخری کارم نەدامەت بوو
Appearance
هەچی ڕەنجێ کە کێشام ئاخری کارم نەدامەت بوو | تەریقەی گۆشەگیریم گرت ئەمە ڕێگەی سەلامەت بوو |
غەڵەت بووم پێم نەزانی بوو پەشیمانی ئەبێ حاسڵ | دڵی بێچارە ناحەق ئینتیزاری پەیک و نامەت بوو |
بەڵا بوو یاخۆ باڵا بوو بە دڵ زۆرم سەرنج داوە | تەواو حاڵی نەبووم ئێستەیش کە قامەت یا قیامەت بوو |
کە شمشێری برۆی کێشا بەجارێ تاک و جووت وەستا | لە ڕێگەی عەشقدا بۆ کوشتنی ئێمە عەلامەت بوو |
مودەڕیس حەقیەتی سوجدە بباتە بەر جەماڵی ڕووی | کە دی ئەو جووتە ئەبرۆی تاقی میحرابی ئیمامەت بوو |
گەهێ قیبلەی پەرەستی، گەهـ ئەبەستێ ڕوشتەیی زوننار | لە ئیعتیقاد و ئایینا سەرم سووڕماوە کامەت بوو |
بەسە عورفی بەسی بێ پەیڕەوی جوانان ئیتر مەگرە | لە عەشقا کار و باری تۆ نەتیجەی هەر نەدامەت بوو |
پەرێشانە کەلامت شێوەیی شیعرت پەشێواوە | دیسان سەد بارك الله بۆت ئەمە نووسینی خامەت بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|