هەڵبەستی ڕەنجاو
Appearance
کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟ | دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟ |
وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسە | ئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە! |
بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کە | بەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمن شێلم کە! |
گوێم پڕ بووە لە ئەفسانە ی دڵداری | بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری! |
عومری جوانیم لە هێلانەی بێڕەنجا، | چەن بێ تاسە، چەن ئاسوودە ئەگونجا؟ |
تا ناسیمت، تا خۆت هاویشتە سەر ڕێم | تا دێوجامە ت ڕاگرت نیشانت دا پێم |
هاوار! تومەز لەودیو پەردەی گوڵ گوڵین | لەکارا بوو! بیری بەد، دەستی خوێنین! |
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی سروشتی، | دائەفلیقێ هەر دڵێ کەوتە مشتی! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|